ئەنجامدانی راهێنان لە شاری هەڵەبجە
لە چوارچێوەی کارو چالاکیەکانی پڕۆژەی (پاڵپشتی کردنی لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی لە هەڵەبجە) کە لەلایەن (DHRD) جێبەجێ دەکرێت بەپاڵپشتی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ (IOM) و لە چوارچێوەی پڕۆژەی (وصل) لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە رۆژانی ١٨ و ١٩ و ٢٧ و٢٨ ی دیسەمەری ٢٠٢٢ لە شاری هەڵەبجە چوار ۆرک شۆپی تایبەت ئەنجام درا لە چوارچێوەی پرۆگرامی (PVE ) خۆپارێزی لە توندڕەوی توندوتیژی) لەسەر بابەتەکانی (هێزی بیرکردنەوەی ئەرێنیانە) و (بیرکردنەوەی ڕەخنە گرانەو وەرگرتنی ڕەخنە) کە تێیدا ٤٠ گەنجی شاری هەڵەبجە کە نوێنەرایەتی ژمارەیەکی بەرچاوی دامودەزگا حکومی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و خۆێندکاران و لاوانیان دەکردو تێیدا بەشدار بوون ، شایەنی باسە ئەم ۆرک شۆپانە لە لایەن راهێنەر (سەرمەد حەسەن)ە وە ئەنجام درا، بەشداربووان بە گرنگیەوە لە بابەت و شێوازی راهێنانەکەیان ڕوانی و بەشداری کارایان تێدا کرد ،وە لە کۆتایی چالاکیەکە دا بڕوانامەی بەشداربوون درا بە ئامادەبوان لەلایەن بەڕێوبەری DHRD یەوە