بەشداریکردن لە خولی ڕاھێنان لە بواری نووسینی راپۆرتی گشتگیر UPR

رۆژانی(١٦و١٧ی دیسەمبەری٢٠٢٢)پارێزەر (صھیب عارف عبداللە)بە نوێنەرایەتی ڕێکخراوی DHRD) بەشداریکرد لە خولێکی ڕاھێنانی دوو ڕۆژە لە بواری راپۆرتی گشتگیر UPR
بابەتەکانی راھێنانەکە بریتی بوون لە
(چۆنیەتی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی سێبەر بۆ لیژنەکانی پەیماننامەو ڕێکەوتنامەکانی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان)
( جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی لیژنەی مافی مرۆڤی پەیماننامەی مافەکانی مررۆڤ کە لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆ عێراق دەرچوون )
(ڕاسپاردەکانی تری ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ بەتایبەت پێداچوونەوەی خولی گشتگیر UPR) راھێنانەکە لە شاری سلێمانی و لەلایەن ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی یۆنامی لە عێراق (UNAMI) سازکرا بوو بۆ ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لەشاری سلێمانی کە بەڕێز(زیتۆ سیانی- بەرپرسی مافەکانی مرۆڤ لە یۆنامیUNAMI ) بابەتەکانی ڕاھێنانەکەی پێشکەش کرد و تیایدا بەشداربووان راھێنانیان وەرگرت لەسەر شێوازی نووسینی ڕاپۆرتی بابەتی ئاماژەبۆکراو . ھەروەھا لە کۆتایدا بەشداربووانی خولەکە بڕوانامەی بەشداریکردنیان پێبەخشرا.