ئەنجامدانی مێزگرد
لە درێژەی ھەوڵ و کۆششەکانی ڕێکخراوی DHRD لەپێناو خزمەتکردنی زیاتر لە سێکتەرە جیاوازەکانی کارکردن ڕۆژی ١٣ دیسەمبەری ٢٠٢٢ ، ڕێکخراوی DHRD مێزگردێکی تایبەتی ئەنجامدا کە تایبەت بوو بە (ڕێوشوێنەکانی چوونەدەرەوەی کەیس و وەرگرتنی بەڵێنامە لە ماڵەکانی داڵدەدانی ژنانی ھەڕەشەلێکراو)
مێزگردەکە لەھۆڵی کۆبوونەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەت و خێزان-سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان دادوەری دادگای بەرەنگاربوونەوەی لێکۆڵینەوەی توندوتیژی خێزانی سلێمانی و ئەندامی داواکاری گشتی لە ھەمان دادگا و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە سلێمانی و بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی و بەڕێوەبەری ماڵی داڵدەدانی سلێمانی و چەند ئەفسەرو توێژەرێک بەڕێوەچوو .
دانیشتنەکە چوار تەوەری لەخۆگرتبوو دەربارەی ڕێکارەکانی چوونەدەروەی کەیس و وەرگرتنی بەڵێنامەو پاڵپشتی یاسایی ڕێکارەکان و سەرنجە یاساییەکان لەسەر ئەو ڕێکارانە.
لەکۆتایدا بەشداربووان گفتوگۆیان کرد دەربارەی بابەتەکە و چەند پێشنیارێک گەڵاڵەکرا .
ئەم ھەنگاوەی DHRD پاش پێکھێنانی لیژنەیەک بوو لە ئەندامانی ڕێکخراو بەمەبەستی توێژینەوە لەیاسایی بوونی ئەو ڕێکارانەو بڕیارە لە داھاتوودا لەپارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک ئەنجام بدرێت و دواتر پێشنیارەکان پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت بەمەبەستی ڕێکخستنی ڕێکارەکان.





