ڕۆژی ٢٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ لە شاری هەولێر لە لایەن بەڕێوبەری چاكسازی ژنان و منداڵان لە شاری هەولێر بەڕێز(طیب عبدالعزیز) و بە ئامادەبوونی بەرپرسی هۆبەی هەماهەنگی و بەدواداچوون سوپاس و پێزانینی بەڕێوبەرایەتیەكەیان ئاڕاستەی ڕێكخراوی (DHRD) كرد لە ڕێگەی نوێنەرمانەوە( پارێزەر /كاردۆ رضا)، لە پای ئەو كار و چالاكیانەی ڕێكخراوەكەمان پێشكەش بە كارمەندان و توێژەران و بەندكراوانی كردووە لەو بەڕێوبەرایەتیە، ڕێكخراوی (DHRD) هەمیشە خۆی بە هاوكار و هەماهەنگی دام و دەزگا حوكمییەكان زانیوە بۆ پاراستن و پاڵپشتی كردن لە مافەكانی مرۆڤ.
جێی باسە ڕێكخراوی (DHRD) لە چوارچێوەی پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشكەنجە بۆ ساڵی 2022 بەردەوام بووە لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزارییەكانی ناو پڕۆژەكە كە بریتی بووە لە پێشكەشكردنی چەند خولێكی ڕاهێنان بۆ كارمەندان و توێژەران و بەندكراوان ،هەروەها پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی یاسایی بەڕێوبردنی كەیس و هەواڵەكردن بۆ ڕاگیراوان و بەندكراوان لە چوارچێوەی پێوەرەكانی پڕۆژەكە كە جێ بە جێ دەكرێت بە پاڵپشتی كۆمسیۆنی بالای مافەكانی مرۆڤ سەربەنەتەوەیەكگرتوەكان (OHCHR).