


ڕۆژانی ١١و١٢و١٣ی ئۆکتۆبەری٢٠٢٢ ھەریەک لە بەڕێزان (کارزان عبدالفاضل -سەرۆکی ڕێکخراو) و (محسن کریم – بەڕێوەبەری ژمێریاری ڕێکخراو) بە نوێنەرایەتی ڕێکخراوی DHRD بەشداربوون لەۆرکشۆپێکی تایبەت بە(پرۆژەی بنیاتنانی ئاشتی و سەقامگیری) ۆرکشۆپەکە لەلایەن ڕێکخراوی (IOM) ئەنجامدرا کە تایبەت بوو بەدەستپێکی پرۆژەی صندوقی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەسەر ئاستی عێراق تایبەت بە بنیاتنانی ئاشتی و سەقامگیری و خۆپارێزی لە توندڕەوی و توندوتیژی بۆ ئەو ڕێکخراوانەی لەو بوارەدا کاردەکەن.