ڕۆژی ۱۳-۱٠-٢٠٢٢ لە لایەن ڕێکخراوی DHRD
خولێکی ڕاهێنان بۆ کارمەندان و توێژەرانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ژنان و منداڵانی هەولێر بەڕێوەچوو بە سەرپەرشتی راهێنەر (دکتۆر افرام محمد حسن لە خولەکە تیشک خرایە سەر بابەتەکانی سوتانی دەروونی و نیشانە و چارەسەرییەکانی، پاشان تیشک خرایە سەر کاریگەرییە دەروونیەکانی توندوتیژی لەسەر تاک و تەنگەژەی فشاری پاش زەبری دەروونی و هەندێک ڕێنمایی بۆ ڕاڤەکردن و مامەڵە کردن لەگەڵ بەندکراوان و ڕاگیراوان. لەکۆتاییدا لەلایەن بەشداربووانەوە سوپاسی ڕێکخراوی DHRD کرا لە پای گرنگی دان بە کارمەندان و توێژەران وەهیوای بەردەوامیان خواست بۆ ئەم جۆرە خولانە لەبەرگرنگی بابەتەکە و پەیوەندی بە کاری ڕۆژانەی کارمەندان و توێژەرانەوە
جێی باسە خولەکە لە چوارچێوەی پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە کە بەپاڵپشتی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بەنەتەوەیەکگرتوەکان جێ بەجێ دەکرێت UNOHCHR پێشکەش کرا بە هاوکاری و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ژنان و منداڵان لە شاری هەولێر و هۆبەی پلان دانان و توێژینەوە.
لە کۆتایدا وێنەیەک لە پەرتوکی ( دەروازەیەک بۆ نەخۆشیە دەرونیەکان و هەندێ لە نەخۆشیەكانی دەمار ) وەک دیاری نوسەر ( دکتۆر افرام محمد ) بەسەر بەشداربووان دابەشەکرا