یاداشتنامەی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی تایبەت بە درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان



ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٠/٩ لە شاری سلێمانی ڕێکخراوی DHRD وەک یەکێک لە ئەندامانی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداریکرد بە ئاراستەکردنی یاداشتنامەیەکی ئیدانەکردن وناڕەزایی بۆ ڕای گشتی تایبەت بە ڕاگرتن و ھەڵوێستەکردن لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ،وە یاداشتەکەی ئاراستەی ھەریەک لە بەڕێزان :
– نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان.
– ڕێکخراوە بیانی و نێودەوڵەتیەکان.
– سەرجەم کونسوڵخانەکانی وڵاتان لە ھەرێمی کوردستان.
– ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و حکومەتی فیدراڵی.
– پەرلەمانی کوردستان.
– حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
– سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان.