ڕۆژی ٦-١٠-٢٠٢٢ لەبیستەمین ساڵیادی ڕێکخراوی DHRD بەئامادەبوونی دەستەی باوەڕپێکراوان و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێری و سەرجەم ستاف و کارمەندانی ڕێکخراوی DHRD لەمەراسیمێکی شایستەدا یادی بیستەمین ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراو کرایەوە.
لەمەراسیمەکەدا سەرەتا (کارزان عبدالفاضل ) سەرۆکی ڕێکخراو پیرۆزبایی لەسەرجەم ڕێکخراو کرد و لە وتەیەکدا تیشکی خستە سەرکار و چالاکیەکانی ڕێکخراو لەماوەی ڕابردوودا و جەختی کردەوە لەبەردەوام بوونی ڕێکخراو لەکارو چالاکی و ھەنگاوەکانی لەپێناو سەروەری یاسا و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، دواتر خاتو(شلێر کریم)باسی لەکارو پرۆژەو چالاکیەکانی ڕێکخراوکرد لەماوەی ساڵی ڕابردوو ، ھاوکات ئەو ڕێنمایی و ڕێکارە کارگێریانەی خستەڕوو کە لەو ماوەیەدا کاری لەسەرکراوە لەسەر ئاستی نێوخۆیی ڕێکخراو و لەسەرئاستی کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵتیەکان و ئاژانسەکانی سەر بە UN.
وە لە لایەن دەستەی باوەڕپێکراوان خاتو (پەیمان عزالدین) وتەیەکی پێشکەشکرد و وێڕای پیرۆزبایی و سوپاس و دەستخۆشی بۆ دەستەی کارگێری و سەرجەم ستاف و کارمەندان لەپای ھەوڵ و ماندووبوونیان.
دواتر سوپاسنامە بەخشرایە بەڕێز(د.توانا عبدالرحمن )لەبەرامبەر کارە خۆبەخشەکانی لەگەڵ ڕێکخراو .
لەکۆتایدا سوپاسی سەرجەم ستاف و کارمەندان و ھەمووئەوکەس ولایەنانەکرا کە بەردەوام ھاوکارو ھەماھەنگ بوون لەگەڵ ڕێکخراو.
بەرزو پیرۆزبێت بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراو.