بەرواری ٢٥ی ئەیلول٢٠٢٢ پارێزەر (سوھەیب عارف ) بە نوێنەرایەتی ڕێکخراوی DHRD بەشداربوو لە کۆبوونەوەی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی ئەپلیکەیشنی Safe You کەبە پاڵپشتی UNFPA ئامادەکراوە، کۆبوونەوەکە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی بەڕەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە شاری هەولێر ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی خاتوو(فێنک شەفیق) بەڕێوەژوو. کە تیایدا باس لە ئامادەکارییەکان کرا بۆ بەگەڕخستنی سیستەمی ئەپلیکەیشنی Safe You ، شایەنی باسە ئەم ئەپلیکەیشنە شوێنێکی ئەلیکترۆنی پارێزراوی بێ بەرامبەر و خۆڕاییە بۆ ژنان وکچان و ئەندامانی خێزان. لەو کۆبوونەوەدا وردەکاریەکانی ئەپلیکەیشتنی Safe You خرایە ڕوو وە گفتوگۆ لەبارەی ئەپلیکەیشنەکە و ھاوکاریکردن لەوبارەیەوە کرا.کە خۆی دەبینێتەوە لە چۆنیەتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزایەکان بۆ ھاولاتیان لە رووی یاسایی و کۆمەلایەتی و دەروونی یەوە.
ئەپلیکەیشنی Safe You بۆ ھەردوو سیستەمی #ئەندرۆید و (ios) کارایەو بەم نزیکانە دەخرێتەکار بۆ ھاوڵاتیان.