بەشدار بوون لە چالاکی فێستیڤاڵی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران لەسلێمانی

لەسەر بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی سەرلەبەیانی ڕۆژی (۲- دیسەمبەر -۲٠۲۱)پارێزەران (صهیب عارف)و (کاردۆ رضا)بە نوێنەرایەتی ڕێکخراوەکەمان ڕێکخراوی (DHRD) بەشداریان کرد لە فێستیڤاڵی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران لەسلێمانی بۆ خستنەڕووی کاروچالاکی و هونەری دەستڕەنگینی دانراوانی ئەو چاکسازیە و پرۆسەی شیاندنەوە لەو بەڕێوبەرایەتیە، وە خستە ڕووی کارو چالاکی دانراوان لە کاری دەستی و نیشاندانی کتێبە نوسراوەکانیان لە پێشانگایەکدا
شایەنی باسە هەر لە فیستیڤاڵەکەدا لە میانی نمایشی پانۆرامای کار و چالاکیەکانی بەڕێوبەرایەتی چاکسازی گەوران بەگرنگی و پێزانینەوە تیشک خرایە سەر ئەو کار و چالاکیانەی ڕێکخراوەکەمان پێشکەشی کارمەندان و سزادراوانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراوی دەکات لە پیناو پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و سەروەری یاسا