ئەنجامدانی چاندنی داریک و ھاوبەشیکردنی پەیامی ئەرێنی

لەمیانەی کاروچالاکیەکانی پرۆژەی ((پاراستن و وەڵامدانەوە بۆ توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری لەناو پەنابەران و پەناخوازان لەسنوری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان)) رێکخراوەکەمان بەرواری ٢٩-١١-٢٠٢١ ھەستا بەئەنجامدانی ( چالاکی لەھەڵمەتی ١٦ روژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی لەسەربنەمای جۆری کۆمەڵایەتی .بەدروستکردنی باخێک لەناو کەمپی عەربەتی پەنابەران و چاندنی درەخێتک و ھاوبەشیکردنی پەیامی ئەرێنی لەلایەن ئامادەبووان بەمەبەستی خوپارێزی و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەربنەمای کۆمەلایەتی بەبەشداریکردنی پەنابەران و بەرێوەبەری کەمپی عەربەتی پەنابەران ،کارمەندانی خۆپارێزی و موبیلایزەر,رێکخراوی UNHCR, کارمەندانی بنکەی تەندروستی ناو کەمپ و پەنابەرانی نیشتەجێی نێو کەمپەکە .سەرەتای مەراسیمەکە بە بەخێرھاتنی ئامادەبووان لەلایەن بەریوەبەری رێکخراوی DHRD بەریز (کارزان عبدالفاضل ) دەستپیکرد بەتیشک خستنە سەرھەلمەتی ١٦ رۆژە و ئامانج لەم ھەڵمەتەو ئەرک و رۆڵی ھەمووان لەبەرەنگاربونەوەی توندوتیژی لەسەربنەمای جێندەری ,دواتر ئامادەبووان ھەریەکەیان پەیامیکی ئەرێنی لەسەر کارتێک دەنووسی کە بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکرابوو دواتر کارتەکەی ھەڵدەواسی بە درەختی پەیامی ئەرێنی .
پرۆژەی ((پاراستن و وەڵامدانەوە بۆ توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری لەناو پەنابەران و پەناخوازان لەسنوری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان)) لەلایەن رێکخراوی DHRD و بەھاوبەشی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەگرتوەکان بۆ کاروبای پەنابەران UNHCR جێبەجێدەکرێت .