چالاکی ڕۆژی ٢٥ نۆڤەمبەر

سەرلەبەیانی ڕۆژی ٢٥ نۆڤەمبەر ٢٠٢١ ، ڕێکخراوی DHRD بەشداریکرد لەمەراسمی دەستپێکی ھەڵمەتی جیھانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بۆ ساڵی ٢٠٢١ .
ھەڵمەتەکە لەلایەن ڕێکخراوەکانی بەشدار لە تۆڕی(GBV Working gruap) لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت ، لەماوەی ڕۆژانی داھاتوودا چەند چالاکیەک لەخۆی دەگرێت کە سەرەتای ھەڵمەتەکە بەچەند چالاکیەک لەپارکی ھەواری شار لەسلێمانی بەڕێوەچوو، کەتیایدا ڕێکخراوی DHRD بە بڵاوکردنەوە و نمایشکردنی ژمارەیەک پۆستەری تایبەت بەم بۆنەیە بەشداریکرد.