ڕێوڕەسمی دابەشكردنی بڕوانامەی بەشداریكردن

 

لە ڕێكەوتی 31-10-2021 ڕێكخراوی (DHRD) بە هەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوبەری ڕێكخراو (كارزان عبدالفاضل) و بەڕێوبەری چاكسازی گەوران(مافپەروەر سۆران عبدالوهاب باجلان) و بەڕێوبەری فەرمانگای داواكاری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی سلێمانی (نزار حسن جاف) و لێپرسراوی هێزی جێ بەجێ كردن ( یادگار ابراهیم) و بەرپرسی هۆبەی توێژینەوە (هەستیار علی). بەبۆنەی كۆتایی هاتن بە خولەكانی دانیشتنیی هۆشیاری دەروونی هەستا بە دابەشكردنی بڕوانامەی بەشداریكردن بەسەر ٦٤ دانراو كە لە ماوەكانی ڕابردوودا بەشداریان كردبوو لەخولەكانی دانیشتنی هۆشیاری دەروونی. شایەنی باسە ڕێكخراوی (DHRD) بە هاوكاری بەڕێوبەرایەتی چاكسازی گەوران لە سلێمانی زنجیرە دانیشتنێكی هۆشیاری دەروونی پێشكەش بە دانراوانی چاكسازی گەوران كرد لە سلێمانی لە ماوەی چوار مانگدا كە تایبەت بوو بە هۆشیاری لەسەر تەندروستی دەروونی و تەكنیكەكانی خاوبوونەوە و كۆنتڕۆڵ كردن بە ناونیشانی (بایەخدان بە خود و پاراستن لە تەنگەژەی پاش زەبری دەروونی) كە جێ بە جێ كرا لە چوارچێوەی پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشكەنجە لەلایەن ڕێكخراوەكەمانەوە بە هاوكاری كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان وە بە پاڵپشتی (UNVFVT).
شایەنی لە لایەن بەڕێوبەرایەتی چاكسازی گەوران لە سلێمانی سوپاس و پێزانین پێشكەش بە ڕێكخراوی (DHRD) كرا لە پای كار و چالاكیەكانماندا كە لەو بەڕێوبەرایەتیە جێ بە جێی دەكەین.