بەڕێوەچوونی وانەیەکی ھۆشیاری لەسەر کاریگەریە تەندروستی و دەروونی و کۆمەڵایەتیەکانی ( COVID 19)

ڕێکەوتی 26-10-2021 ڕێکخراوی (DHRD) بە ھاوکاری و ھەماھەنگی بەڕێوبەرایەتی چاکسازی ژنان و نەوجەوانان لەسلێمانی ھەستا بە پێشکەش کردنی وانەیەکی ھۆشیاری دەروونی لەلایەن بەڕێز ( د.ئەفرام ) لەسەر کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی لە ڕووی تەندروستی دەروونی و کۆمەلایەتیەوە لەسەر بەندکراوان وە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بەندکراوان لە ئەنجامی ئەو بارودۆخەی بەھۆی بڵاوبوونەووەی ڤایرۆسی (COVID 19) ھاتۆتە ئاراوە، ، وە تیشک خرایە سەر تەندروستی دەروونی و تەنگەژەی پاش زەبری دەروونی وە نیشانەکانی و ھۆکارەکانی و چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ ئەو حاڵەتانەدا .
ھاوکات وەک بەشێک لە چالاکیەکە ھەستاین بە بڵاوکردنەوە و ھەڵواسینی ڕێنماییە تەندروستیەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی بۆ بەرگرتن لە بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لە ناو بینای بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوە لە سلێمانی.
شایەنی باسە ئەم چالاکیە بەشێکە لە بەرنامەکانی پرۆژەی باشترکردنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ بۆ بەندکراوان کە ڕێکخراوی (DHRD) بە پاڵپشتی تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندکراوان(JNP) و ڕێکخراوی (NPA) نەرویجی جێ بە جێی دەکات.