سەردانکردنی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

بەرواری ٢٤ ی ئاب ٢٠٢١ شاندێکی ڕێکخراوی DHRD کە پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەر(کارزان عبدالفازیل و ئەندامی دەستەی بەڕێوبردن تەلار کەمال و بەڕێوبەری پڕۆژەی بەرەنگاربونەوەی ئەشکەنجەدان لەهەرێمی کوردستان پارێزەر کاردۆ ڕەزا، لەشاری هەولێر چاویان کەوت بە بەڕێز ( کوێستان محەمەد) وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەمەبەستی گفتوگۆ کردن خستنەڕووی کار و چالاکیەکانی ڕێکخراوەکەمان لەناو بەڕێوبەرایەتی چاکسازیەکان و شەڵتەرەکانی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشە لێکراو جێی باسە بەڕێزیان لای خۆیەوە ئامادەیی دەربڕی بۆ بەمەبەستی هەماهەنگی و کارئاسانی بۆ جێ بەجێ کردنی چالاکیەکانی ڕێکخراوەکەمان لەو دام و دەزگایانە.