سەردانکردنی سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان
بەرواری ٢٤ن ئاب ٢٠٢١ شاندێکی ڕێکخراوی DHRD کە پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەر(کارزان عبدالفازیل و ئەندامی دەستەی بەڕێوبردن تەلار کەمال و بەڕێوبەری پڕۆژەی بەرەنگاربونەوەی ئەشکەنجەدان لەهەرێمی کوردستان پارێزەر کاردۆ ڕەزا) لەشاری هەولێر چاویان کەوت بە بەڕێز د. مونا یاقۆ سەرۆکی نوێی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ، بەمەبەستی پێشکەش کردنی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی و خستنەڕووی سەرنج و تێبینییەکانی ڕێکخراوەکەمان و ئاستەنگەکانی بەردەم بەرەو پێشچوونی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، جێگای ئاماژەیە کە بەڕێزیان بەگرنگیەوە لە کاری ڕێکخراوەکانی تایبەت بە داکۆکیکردن لەمافی مرۆڤ ڕوانی، ئامادەی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤى دەربڕی بۆ هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی زیاتر لە نێوان ڕێکخراوە تایبەتمەندەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ و دەستەکەیان لە پێناو پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان