ڕاپۆرتی تایبەتی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری عێراق(یۆنامی) و نووسینگەی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان
ڕاپۆرتی تایبەتی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری عێراق(یۆنامی) و نووسینگەی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ئەنجامدانی ئەشکەنجەدان و بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە و مامەڵەی نەشیاو: ڕاپۆرتێکی تایبەت و چڕوپڕ لەسەر ئەنجامدانی ئەشکەنجەدان و بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە و مامەڵەی نەشیاو کە لەلایەن نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری عێراق(یۆنامی) و نووسینگەی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادە کراوە ، وە ڕاپۆرتەکە لەماوەی نێوان ١ ی تەموزی ٢٠١٩ تا ٣٠ نیسانی ٢٠٢١ لەخۆدەگرێت وە لەسەر بنەمای چاوپێکەوتن بووە لەگەڵ ٢٣٥ کەس لەوانەی کەلە ئازادیەکانیان بێبەشکراون. وە زیاتر لە نیوەی ئەو ڕاگیراوانەی کە لەلایەن نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاریکاریی عیراق و کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤەوە لەپێناو ئەم راپۆرتەدا چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجامدراوە چیرۆکی باوەڕپێکراویان لەسەر ئەشکەنجە پێشکەشکردووە کە لەگەڵ شێواز و ئاراستەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ھاریکاریی عیراق/ یۆنامی و ڕێکخراوەکانی دیکەوە دۆکۆمێنتکراوە.
ھەروەھا ڕاپۆرتەکە بریتییە لە ڕەنگدانەوەی کاری ھاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ حکومەتی عیراق و ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی برەودان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە بەڕیوەبردنی دادپەروەری لە عیراقدا.
بۆ بینین و خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکە بەھەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی دەتوانن لەخوارەوە کیلیک لەسەر لینکەکان بکەن
بۆ بینینی ڕاپۆرتەکە بەزمانی کوردی کلیکی ئێرە بکە