ڕۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوە ئەشکەنجە

لەبەرواری ٢٦ی حوزەیران ٢٠٢١ لەشاری ھەولێر ڕێکخراوەکەمان (سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD )ھەستا بە ئەنجامدانی چالاکیەکی ھاوبەش لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ھارتلاند ئەلاینسی نێودەوڵەتی HAI و WCHAN ،وە بەپاڵپشتی لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان ، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی ڕێکەوتنامەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەدان و مامەڵەی نامرۆڤانە و پاڵپشتیکردنی ڕزگاربووانی ئەشکەنجە . سێ پانێڵ بەڕێوەچوو بە ناونیشانەکانی
پانێڵی یەکەم /دۆخی ئەشکەنجەدان لەنێوان یاسا و پیادەکردنی لەھەرێمی کوردستان .
پانێڵی دووەم / ئەشکەنجەدان،کاریگەریەکانی لەسەر تەندروستی دەروونی و جەستەیی مرۆڤ.
پانێڵی سێھەم / پیادەکردنی ئەشکەنجەدان لەڕوانگەی مافەکانی مرۆڤەوە.
شایانی باسە نوێنەری ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و سەرۆک و بڕیاردەرى لیژنەی داکۆکیکردن لەمافی مرۆڤ لەپەرلەمانی کوردستان و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و پەیمانگای پزیشکی دادوەری و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئامادەی پانێڵەکان بوون و شرۆڤەی بابەتەکان کرا بە چڕوپڕی و پانێڵەکە بەسەرکەوتوویی کۆتایی ھات.