ڕۆژی ٦ـ٤ـ۲٠۲۱ دانیشتنی یەکەم بۆ گروپی دووەم لە سزادراوانی چاکسازی ژنان و نەوجەوانان بەشی ژنان بەڕێوە چوو کە تیایدا لەلایەن چارەسازی دەروونی خاتوو (نیگار کمال) تیشک خرایە سەر تەندروستی دەروونی و ھەروەھا کاریگەرییە دەروونییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و شوێنەوارە دەروونیەکانی زەبری دەروونی وەچۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ تەندروستی دەروونی و خۆگونجاندن لە دوای ڕووداوی زەبراوی وە ھەروەھا یٔاماژە کرا بە تەکنیکەکانی خاوبوونەوە و چەند ڕاھێنانێکی دیکەی تەندروستی دەروونی،شایەنی باسە یٔەم چالاکیە بریتیە لەزنجیرە دانیشتنێکی ھۆشیاری دەروونی بۆ بەندکراوانانی ژنان و پیاوان وە بەشێکە لە چالاکیەکانی ناو پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی یٔەشکەنجە کە لەلایەن ڕێکخراوی DHRD و بە ھاوکاری و پاڵپشتی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان جێبەجێ دەکرێت بە مەبەستی باشکردنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ.
له فهیسبووک
دوا ههواڵ و چالاکی
پهیوهندی
Democracy and Human Rights Development
E-mail: dhrd2002@dhrd.info
Tel: (00964) (053) 3292431