بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرت

 

پاش ئەوەی تیمێکی خۆبەخشی ڕێکخراوی DHRD (لە پارێزەران و یاساناسان و مامۆستایانی زانکۆ) ڕاپۆرتێکی شیکاری یاساییان ئامادەکرد سەبارەت بەکەیسی سزادراوانی بادینان ڕۆژی (١٧ی ئازار ٢٠٢١) لە ھۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە لەپرێس کۆنفرانسێکدا ڕاپۆرتەکە بڵاوکرایەوە بە ئامادەبوونی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و بەڕێوەبەرو کارمەندانی نووسینگەی سلێمانی دەستەی مافی مرۆڤ لەھەرێمی کوردستان و ژمارەیەک کەسایەتی و چالاکوانی مەدەنی. شیکاری یاسایی کەیسی دەستگیرکراوان pdfی بادینان