دەست بەکاربوونی بەڕێز (ھیوا أحمد) وەک بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی

پاش دەست بەکاربوونی بەڕێز (ھیوا أحمد) وەک بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی و بەمەبەستی خستنە ڕووی کۆمەڵێک بابەت و پرسی تایبەت بەمافەکانی مرۆڤ و تۆمەتباران و ئەنجامدانی کاری ھاوبەش و پێکەوەیی ، ڕۆژی ٦ی نیسان ٢٠٢١ شاندێکی ڕێکخراوى DHRD کە پێکھاتبوو لە (کارزان عبدالفاضل -بەڕێوەبەری ڕێکخراو) و پارێزەران (محمد معروف – ئەندامی دەستەی کارگێری ، کاردۆ ڕەزا ، ھاوناز علی) چاویان کەوت بە بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە چاوپێکەوتنەکەدا، شاندەکە گرنگی پرسی پاراستنی مافی مرۆڤ و فەراھەمکردنی مافەکانی تۆمەتبار و ڕاگیراوانیان ڕوونکردەوە وەک ئاماژەیەکی گرنگی سەروەری یاساو حوکمڕانی دروست بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.

بەڕێزیان دڵنیاییدا لە کارکردنی زیاتر بەو ئاراستەیە و لەکۆتایشدا جەختکرایەوە لەسەر ھەماھەنگی و پەیوەندی بەردەوام لە داھاتوودا.