بانگھێشتی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆبوونەوەیەکی کراوە

ڕێکخراوی DHRD بەشداری کرد لە دانیشتنێکی کراوە لە نێوان لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەر لەمانی کوردستان و ڕێکخراوە ناحکومیەکان.
یٔەمڕۆڕێکەوتی ۳٠ـ۳ـ۲٠۲۱ لەسەر بانگھێشتی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی کراوە سازکرا بۆ کۆمەڵێک ڕێکخراوی تایبەتمەند بە بواری مافەکانی مرۆڤ و کارا لە بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەدا لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی مافی مرۆڤ و کاروباری کۆمەڵایەتی ئامادەبوون تیشک خرایە سەر بارودۆخی مافی مرۆڤ لە بنکەکانی پۆلیس و ئاسایش و گرتن و گواستەوە و چاکسازییەکان وە کارکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە و مامەڵەی نامرۆڤانە لەکاتی لێکۆڵینەوە و لە کاتی دەستگیر کردن و قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ،وە ئاماژە بە گرنگی بوونی یاسایەکی تایبەت کرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی یٔەشکەنجە وە لە کۆبوونەوەکەدا لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی لیژنەی ناوبراو ئاماژە بە گرنگی و بەردەوامی ئەم جۆرە کۆبوونەوەنە درا لەپێناو پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە
شایەنی باسە پارێزەر کاردۆ رضا وەک نوێنەری ڕێکخراوی DHRD ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو.
ڕێکخراوی DHRD ساڵانێکی دوور و درێژە لە پێناو پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە کار دەکات و لە یٔێستادا بە ھاوکاری کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان پڕۆژەیەک جێ بە جێ دەکات بۆ بەرەنگار بوونەوەی یٔەشکەنجە.