بۆ بەھێزکردنی چاودێری و پاراستنی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان

خولی ڕاھێنان: لە چوارچێوەی چالاکیيەکانی پرۆژەی (پاراستنی ماف، بەھێزکردنی چاودێری و پاراستنی مافی مرۆڤ لەھەرێمی کوردستان) کەلەلایەن ڕێکخراوی ھارتلاند ئەلاینسی نێودەوڵەتی و بەپاڵپشتی دارایی کونسوڵگەری شانشینی ھۆڵەندا لەعێراق جێبەجێدەکرێت و ڕێکخراوی DHRD بەشێک لە چالاکیەکانی جێبەجێدەکات.
بەرواری ٤نیسان٢٠٢١ ڕێکخراوی ھارتلاند ئەلاینسی نێودەوڵەتی ڕاھێنانێکی تایبەت بە(یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بەمرۆڤ)ى ئەنجامدا بۆ پارێزەرانی ڕێکخراوی DHRD.
شایەنی باسە لەلایەن بەڕێز (ئاریان رشید) بەڕێوەبەری نووسینگەی سلێمانی (بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی کردن بەمرۆڤ) بابەتەکانی ڕاھێنانەکە پێشکەشکرا.