ڕاگەیاندنی دەستپێکی پرۆژە

بەرواری ٢٦ی کانونی دووەمی٢٠٢١ بەڕێز کارزان عبدالفاضل (بەڕێوەبەری ڕێکخراوی DHRD) بەشداریکرد لە دیدارێک کە بەمەبەستی ناساندن و ڕاگەیاندنی پرۆژەی(پاراستنی ماف ، بەھێزکردنی چاودێری و پاراستنی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان) بەڕێوەچوو کە ڕێکخراوی DHRD بەشداردەبێت لە بەشێک لە چالاکییەکانی پرۆژەکە .

دیدارەکە بە بەشداری ڕێکخراوە ھاوبەشەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئامادەبوونی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لەھەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری گشتی و ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و نوێنەرانی ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایش و وەزارەتی داد ئامادەبوون ، کە ئامانج لە دیدارەکە ناساندن و ڕاگەیاندنی پرۆژەکەو خستنەڕووی ئامانج و چالاکیەکانی پرۆژەکەبوو.
پرۆژەی (پاراستنی ماف ، بەھێزکردنی چاودێری و پاراستنی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان) لە لایەن ڕێکخراوی ھارتلاند ئەلاینسی نێودەوڵەتی و بەپاڵپشتی دارایی نووسینگەی مافی مرۆڤی سەربەکونسوڵخانەی شانشینی ھۆڵەندا لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێدەکرێت.