چارەسەرکردنی کێشەی ڕاگیراوان لە بنکەکانی پۆلیس

لەدرێژەی بەدواداچوونەکانی ڕێکخراوەکەمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ڕاگیراوان لە بنکەکانی پۆلیس و لەچوارچێوەی کارەکانی پرۆژەی بەگژداچوونەوەی ئەشکەنجە و پاش ئەوەی لەڕۆژی (١-١٢-٢٠٢٠) یاداشتێکمان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کرد و لەلایەن بەڕێز (د.ھێرش سلیم) جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وەرگیراو نووسراویان ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی کرد و پاش ئەوەی نووسراوەکەمان گەیاندە وەزارەتی تەندروستی و بەدواداچوونی تەواومان کرد بەخۆشحاڵیەوە بەڕێز وەزیری تەندروستی ڕۆژی (١٦-١٢-٢٠٢٠) بەھەردوو نووسراوی ژمارە (١٥٤٨٩ بڕیاریدا بە ڕەوانەکردنی تیمی پشکنین بۆ شوێنی ڕاگیراوان ) و نووسراوی ژمارە( ١٥٤٩٠ ئاراستەکردنی نووسراو بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی) سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەخشینی ڕاگیراوان لە پارەی پشکنینی کۆرۆنا .
بۆ ئەم مەبەستە و ڕۆژی (٢١-١٢-٢٠٢٠) ھەریەک لە کارزان عبدالفاضل – بەڕێوەبەری ڕێکخراو )و(محمد معروف- ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردن) ھەردوو نووسراوەکەیان گەیاندەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و لەلایەن جێگری بەڕێوەبەری گشتی(د.ھێرش سلیم) پێشوازییان لێکراو بڕیاریاندا لای خۆیانەوە کاری پێویست ئەنجام بدەن.