ڕاپۆرتی هه‌شته‌می پاڵپشتی دادگا (سەروەرى ياسا… زامنى پاراستنى مافەكانمانه)

سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ D.H.R.D بەھاوکاری سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی دیموکراسی NED ھەشتەمین ڕاپۆرتی خۆی لەچوارچێوەی پرۆژەی پاڵپشتی دادگا دەخاتە ڕوو لەژێر ناونیشانی (سەروەری یاسا، زامنی پاراستنی مافەکانمانە) جێی پرسیارە   لە پاش چەندین ساڵ لەکارکردنی ڕێکخراوەکەمان لەم پرۆژەیەدا و پاش بڵاوکردنەوەی حەوت ڕاپۆرت و ھەزاران پێشێلکاری، بەڵام تاکو ئێستا پێشێلکارییەکان بەردەوامە ، لەم ڕاپۆرتەدا کە لەمانگی شوباتی ٢٠١٥ بۆ کانونی یەکەمی ٢٠١٦  ئەنجامدراوە (٧٣٦)حاڵەت تۆمارکراوە، کە زۆربەی زۆری پێشێلکارییەکان لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردن و پۆلیس و ئاسایشەوە ئەنجامدراون . ھەرلە جێبەجێنةکردنی بڕیارەکانی دادگا بۆ ئەشکەنجە و مامەڵەی نامرۆڤانە لەگەڵ تۆمەتباران و ڕاگیراوان بەبێ ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری ھیچ ھەڵوێستێکی فەرمی و جدی ھەبووبێت بەرامبەریان، کە ئەمەش بەتەواوی پێمان دەڵێت تا ئێستا لەکوردستان سەروەری یاسا بوونی نییە و زامنی پاراستنی مافەکانیشمان تەنھا سەروەری یاسایە.

 

بۆ خوێندنەوەوی تەواوی ڕاپۆرتەکە کلیک لێرە بکە