کۆبوونەوەی گشتی ساڵانەی سەنتەر بەڕێوەچوو
وەک نەریتی ساڵانەی ڕێکخراوەکەمان لەبەرواری ٢-٤-٢٠١٦ وە بەشداری سەرجەم ئەندامان و کارمەندان و ستاف و خۆبەخشەکانی سەنتەر لە شارەکانی (سلێمانی – دھۆک – ھەولێر – گەرمیان-ڕاپەڕین ) وە بەمیوانداری ژمارەیەک کەسایەتی و لایەنی حکومی لە ھۆڵی دەروون لە شاری سلێمانی ، سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی بەڕێوەبرد ، سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ساتێک بە بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەھیدان و قوربانیانی توندوتیژی دەستی پێکرد.
دواتر بەڕێوەبەری ڕێکخراو بەڕێز (ئاوات محمد پیروەیس) وتەیەکی پێشکەشکرد و پاش بەخێرھاتنی ئامادەبووان تیشکی خستەسەر ئامانجەکانی کۆبوونەوەکە.
دواتر بەڕێز(کارزان فازیل)ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردن کورتەیەکی لەسەر مێژووی ڕێکخراو باسکرد .
پاشان بەڕێز (دادوەر د.طە عمر) وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی سەنتەر وتەیەکی پێشکەشکرد .
دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەشی ھەریەک لە بەڕێزان(دادوەر د.طە عمر ، دادوەر سەروەر علی جعفر ، فلاح مراد خان ) کرا کە ڕۆڵیان ھەبووە لە دامەزراندن و پێشخستنی سەنتەرەکەمان. ھەروەھا سوپاسنامە پێشکەشی چەند لایەن و کەسایەتییەک کرا کە ھاوکاری کاروچالاکیەکانی سەنتەربوون.
دواتر چالاکیەکانی کۆبوونەوەکە دەستی پێکرد کە ھەریەک لە بەڕێوەبەری پرۆژە و بەشەکان کورتەیەکیان لەسەر کارو چالاکیەکانی پرۆژە و بەشەکانیان پێشکەشکرد.
ھەروەھا دوا تەوەرەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە وەرگرتنی ڕاو سەرنجی ئامادەبووان بەمەبەستی زیاتر پێشخستنی سەنتەر ، لە کۆتاییدا سوپاسنامە پێشکەی کۆمەڵێک لەکارمەندانی سەنتەر کرا لە پای دڵسۆزییان لەکار و چالاکیەکانیان.
Leave a Reply
Want to join the discussion?Feel free to contribute!