پرۆژه‌ی هۆشیاری مه‌ده‌نی بۆ گه‌نجان و پۆلیس له شاری ده‌ربه‌ندیخان
یه‌كێك له‌و پرۆژانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌نته‌ره‌كه‌مانه‌وه جێبه‌جێكراوه بریتی بوو له پرۆژه‌ی ( هۆشیاری مه‌ده‌نی بۆ گه‌نجان و پۆلیس ) ئه‌م پرۆژه‌یه له‌ناو شاری ده‌ربه‌ندیخان دا جێبه‌جێكرا به هاوكاری ڕێكخراوی (NDI) و دابینكردنی به‌شێكی بودجه‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بوو ، ماوه‌ی سێ مانگی خایاند كه‌له‌به‌رواری ( 1/7/2007) ده‌ستی پێكرد و له (30/9/2007 ) كۆتایی پێهات .
ئه‌م پرۆژه‌یه پێكهاتبووله چه‌ند چالاكییه‌ك :-
ئه‌نجامدانی (6) ۆركشۆپ بۆگه‌نجان و (6) ۆركشۆپ بۆ پیاوانی ئاسایش وپۆلیس كه تیایدا كۆمه‌ڵێ وانه وترایه‌وه له‌لایه‌ن دادوه‌ر و مامۆستایانی زانكۆ و كه‌سانی شاره‌زا له بواری ڕێكخراوه‌یی وه ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌م ۆركشۆپانهدا باسكران تایبه‌ت بوون به مافی مرۆڤ و یاسا و ئهدڤۆكهسی و داواكاری هاووڵاتیان به‌شێوه‌ی یاسایی هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌كردنی پۆلیس و ئاسایش له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و دوور له‌توندوتیژی و به‌كارهێنانی هێز .
له دووه‌م چالاكی پرۆژه‌كه‌دا دانیشتنێك سازكرا له‌نێوان ههردووگروپی گه‌نجان و ئاسایش وپۆلیس بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه له‌ساڵی پاردا له ده‌ربه‌ندیخان كرا بۆ باشتر دابینكردنی خزمه‌تگوزاری یه‌كان ، هه‌ردوولا ده‌ستنیشانی خاڵه لاواز‌و به‌هێزه‌كانی یه‌كتریان كرد له كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا واته دسنیشانی ئه‌و كاره نایاساییانه‌یان كرد كه هه‌ردوولا پێ ی هه‌ستابوون به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه هه‌ردوولا به‌گیانی لێبورده‌یی یه‌وه ڕه‌خنه‌كانی یه‌كتریان قبوڵ كرد و ئه‌مه‌ش وایكرد لێكتێگه‌یشتن و په‌یوه‌ندی هاوڕێیانه له نێوانیاندا ڕوبدات كه ئه‌مه‌ش ئه‌نجامێكی باش بوو چونكه پێش ئه‌و گفتووگۆكردنه به‌شێوه‌ی رَاستهوخۆ هه‌ردوو گرووپ وه‌ك نه‌یار سه‌یری یه‌كتریان ده‌كرد .
دوای ئه‌نجامدانی دیالۆكهكهگرووپێكی (5) كه‌سی چالاك له گه‌نجانی به‌شداربوو له ۆركشۆپهكاندا هه‌لبژێردران و ڕاپرسییه‌كیان ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به ڕای هاووڵاتیان له‌سه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه ئه‌نجامدراون له‌ناوچه‌كه‌دا و هه‌روه‌ها ڕاو سه‌رنجیان سه‌باره‌ت به ئیداره‌ی ناوچه‌كه به گشتی و پۆلیس و ئاسایش به‌تایبه‌تی زانینی ئاستی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنیان كه هاووڵاتیان پێوستیان پێیان ئه‌بێت .
دوا چالاكی بریتی بوو له تفریغ كردن و شیكردنه‌وه‌ی زانیارییه دهسكهوتوهكانی ناو فۆرمه‌كان و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و ڕاپرسییه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی دا به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌شداربووه‌كانی ناو ۆركشۆپه‌كان له پۆلیس و ئاسایش و گه‌نجان و به‌ڕیوه‌به‌رو نوێنه‌ری زۆربه‌ی دائیره‌كان و ده‌زگا حیزبی و حكومیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری رَێكخراوی (NDI) و ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له (T.V ، ڕادیۆ، رۆژنامه) ئاماده‌ی كۆنگره‌كه بوون .