ئیشكالیه‌تی یاسایی كاری رێكخراوه‌یی له هه‌رێمی كوردستاندا
فلاح مرادخان شاكرم و سه‌روه‌ر علی جعفر
له سیستمی لیبرالیدا دامه‌زراوه و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مرۆییه‌كان پێكهێنه‌ری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نین ، كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیش په‌یوه‌ندی به دروستبوونی فكری ئازاد‌و ته‌قدیركردنی كه‌سایه‌تی هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵه‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندی به به‌هێزبوون و گه‌شه‌كردنی گروپ‌و كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر حسابی ده‌وڵه‌ت ، تاوه‌كو ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌نده به‌هێزو به ده‌سه‌ڵات نه‌بێت ته‌واوی كۆمه‌ڵا ( مۆنۆپۆل بكات ) قوت بدات ، چونكه به پێی ئه‌زمونه‌كانی مێژوی مرۆڤایه‌تی تا ده‌وڵه‌ت هه‌یمه‌نه‌تی زیاتر بێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵدا و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها بێت پێشێلكاری زیاتری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات و ئازادی تاكه‌كه‌سی زیاتر به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه ، كۆمه‌ڵه مه‌ده‌نییه‌كان كاتێك توانیان پێگه‌ی خۆیان جێگیربكه‌ن له كۆمه‌ڵگادا كه‌سه‌ربه‌خۆیی خۆیان چه‌سپاند له ده‌وڵه‌ت ئه‌مه‌ش هه‌م به سودی تاكو كۆمه‌ڵ شكایه‌وه كه زیاتر رۆڵ و ده‌سه‌لاتی بۆ به‌رجه‌سته‌كردن؛ هه‌م سودی زۆری بۆ ده‌وڵه‌تیش تێدا بوو چونكه ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان هه‌میشه گروپی چاودێر‌و فشاربوون به‌سه‌ر ده‌سه‌لاته‌وه‌و توانیویانه به‌ره‌نگاری دیكتاتۆریه‌ت‌و ئه‌و پێشێلكاریانه ببنه‌وه كه خودی ده‌سه‌ڵات ده‌یكات و بتوانن رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بێت له بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و دامه‌زراوه‌كاندا ، ئه‌مه‌ش له رۆژئاوادا له دوای شۆرشی فه‌ره‌نسادا به ته‌واوی ده‌ركه‌وت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی توێژینەوەکە كرته لێرە بکە